سێهەمین بەندکراوی بەندیخانەی ئورمیە بەهۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

هەنگاو: ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە ٣ بەندکراو لەو بە

٧ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٧:١٧


هەنگاو: ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە ٣ بەندکراو لەو بەندیخانەیە بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خاکەلیوەی ٢٧٢٠ (٢٥ی مارسی ٢٠٢٠)، ژنێکی بەندکراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە، بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو ژنە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، فاتمە عەلیزادە تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی ڕابردوو بەندکراوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی ”حوسێن جەوادی“ کە لە بەندی ١٤ ڕاگیرابوو هەر بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.


پێشتریش بەندکراوێک بە ناوی فەریق محەمەدی کە توشی پەتای کۆرۆنا ببوو، دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گیانی لە دەست دابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە