سەحەر کازمی، ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ژینگەپارێزێکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٨:٣٢

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ژینگەپارێزێکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئەمڕؤ پێنج شەممە (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سەحەر کازمی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاش پشکنینی ماڵی سەحەر کازمی، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

سەحەر کازمی لەچالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنەیە و لەبەر چالاکی ژینگەپارێزیش دەستبەسەر کراوە.

مادێح فەتحی هاوژینی سەحەر کازمی، پاییزی ڕابردوودوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعات ڕاگیرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە