سەردار ئالانی لە شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١١:٠١

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگانی شاری شنۆ بە ناوەی سەردار کەرامەت ناسراو بە سەردار ئاڵانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرا.

سەردار ئالانی کە بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵی هەیە لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سپا و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە