سەردەشت .. لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: لە درێژەی سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر لاوان و هاووڵاتیانی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، لاوێکی خەڵکی سەردەشت ١٠ ساڵ بەندکر.

٥ جۆزەردان ٢٧١٨، ٠٩:٤٧

پشتیوانی هەنگاو بکەن

هەنگاو: لە درێژەی سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر لاوان و هاووڵاتیانی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، لاوێکی خەڵکی سەردەشت ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”میلاد کاژی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

دادگای سەردەشت حەفتەی ڕابردوو ئەو حوکمەی بە تۆمەتی ”هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران“ بە سەر ئەو لاوە کوردەدا سەپاندووە.

میلاد کاژی مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لەوکاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات و بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەردەشت ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە