سەردەشت/ دوو چەکداری ئێرانی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

هەنگاو: دوو کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووری شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٥:٢٨


هەنگاو: دوو کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووری شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی ئالواتانی سەردەشت، دوو کەس لە ئەندامانی هەنگی سنووریی ئەو شارە بریندار بوون.


یەحیا حوسێنخانی، فەرماندەی هێزی سنووریی پارێزگای ئورمیە لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، لە ئاکامی تەقینەوەی مین کادرێک بە ناوی ”مێحراب بوداقی“ لاقێکی پەڕیوە و دوو دەستی شکاوە. هەروەها سەربازێکیش بە ناوی ”حەمیدڕەزا پاکنەهاد“ بە سووکی بریندار بووە.


هەرچەند میدیا حکوومەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو مینە بەجێماوەی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بووە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەو ناوچەیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن سپای پاسدارانەوە مینڕێژ کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە