سەردەشت/ کوژران و برینداربوونی دوو ژن لەلایەن مێردی یەکێک لە ژنەکان

هەنگاو: پیاوێک لە سەردەشت ژنەکەی و هاورێ ژنەکەی داوتەوە بەر دەستڕێژی گولە و دواتر هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

٤ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٠:٣٥

 

هەنگاو: پیاوێک لە سەردەشت ژنەکەی و هاورێی ژنەکەی داوتەوە بەر دەستڕێژی گولە و دواتر هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٦ی جولای ٢٠٢١)، لە شاری سەردەشت پیاوێک بە ناوی مەجید بەیتووشی بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە ژنەکەی کردووە و لە ئاکامدا ژنەکەی بە ناوی "هوما حاجیپوور" گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت باسی لەوە کردووە مەجید بەیتووشی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی کوشتنی ژنەکەی داوە.

بە گوێرەی بەدواداچوووەنەکانی هەنگاو، هاوکات هاورێێ هوما کە لە گەڵیدا بووە فیشەکی بەرکەتووە و لە ئێستا لە نەخۆشانەی شاری سەردەشت لە ژێر چاوەدێریدایە.

مەجید بەیتووشی دوای ئەوەیکە ژنەکەی خۆی کوشتووە بە هەمان کڵاشینکۆف هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکامدا بە برینداری گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەردەشت.

شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن مەجید چووتە سەر رێگای هوما و هاورێیەکەی و زیاتر لە بیست فیشەکی تەقاندووە.

بە وتەی کەسێکی ئاگادار، هوما ماوەی چەندین ساڵە لە وڵاتی فینلاند دەژی و لە ماوەی ڕابردوودا بۆ کاروباری تەڵاق و جیابوونەوە لە هاوژینەکەی سەردانی سەردەشتی کردووە.

ناوبراو خاوەنی دو منداڵ بووە کە لە گەڵ خۆی لە وڵاتی فینلاند دەژین، هوما حاجیپوور پێشتر لە گوندی بەیتووش دێهیار و هەروەها بەرپرسی بێهداشتی ئەو گوندە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە