سەعدی مەحموودی خەڵکی پیرانشار پاش مانگێک هێشتا دەستبەسەرە
دوای مانگێک لە دەستبەسەر کرانی سەعدی مەحموودی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی پیرانشار، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەری ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە.
٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٣:٣٥
هەنگاو: یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
دوای مانگێک لە دەستبەسەر کرانی سەعدی مەحموودی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی پیرانشار، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەری ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەحموودی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، سەعدی مەحموودی لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە».
هەنگاو زانیویەتی کە سەعدی مەحموودی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
شایانی باسە سەعدی مەحموودی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کراوە.