سەعید تابناک دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و بۆ تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە

٢ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٢:٠٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و بۆ تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ (سێپتامبری ٢٠٢١)، سەعید تابناک هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٨ ساڵ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کراوە.

سەعید تابناک ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٤ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ١٠٠ ڕۆژ بەندکران دواجار ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر (١٠ی ئۆکتۆبر) بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی هاتنی قۆناغەکەکانی دانیشتنی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە