سەعید سەنگەر دوای ٢٠ ساڵ بەندکران لەسەر دۆسیەیەکی دیکە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: سەعید سەنگەر، بەندکراوی سایسی خەڵکی پیرانشار لەحاڵێکدا بیستەمین ساڵی بەندکرانی خۆی لە بەندیخانەی ئورمیە تێپەڕ دەکات، لە سەر دۆسیەیەک

٢٦ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٦:١٧


هەنگاو: سەعید سەنگەر، بەندکراوی سایسی خەڵکی پیرانشار لەحاڵێکدا بیستەمین ساڵی بەندکرانی خۆی لە بەندیخانەی ئورمیە تێپەڕ دەکات، لە سەر دۆسیەیەکی دیکە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١١ی فێوریەی ٢٠٢٠)، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە فەرمی بە سەعید سەنگەر کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە بەندیخانەیە ڕاگەیاندووە کە لەسەر دۆسیەیەکی دیکە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


سەپاندنی ئەو حوکمە نوێیە لە کاتێکدایە کە سەعید سەنگەر ماوەی دوو ساڵە حوکمەکەی تەواو بووە و بە شێوەی نایاسایی لە بەندیخانە ڕاگیراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعید سەنگەر، ڕۆژی جوارشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە موجاهدینی خەلق” و “پەیوەندی لە گەڵ دەرەوەی بەندیخانە” لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بانگ کراوە و ١١ی ڕەشەممە حوکمەکەی بەسەردا سەپاوە.


سەعید سەنگەر، تەمەن ٥١ ساڵە، لە رێکەوتی ١٠ی خاکەلیوەی ١٣٧٩ی هەتاوی لە شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر بۆ سنە و پاشان بۆ تاران گوازرانەوە.


ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕیکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٧٩ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر فاتمی، بە تۆمەتی موحاربە و ئەندامەتی لە موجاهدینی خەلق، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و بۆ بەندی ٢٠١٩ی بەندیخانی ئێڤینی تاران گوازرایەوە.


سەعید سەنگەر دواجار مانگی بەفرانباری ١٣٨٢ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە و حوکمی سێدارەکەی بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕدرا و دوای جوار ساڵ واتە ساڵی ١٣٨٦ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی سنە. ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٤ جارێگی دیگە گوازرایەوە بۆ بەندخیانەی ئورمیە و لەوکاتەوە لەوبەندیخانەیە ڕاگیراوە.


حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی ئەو بەندکراوە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن لقی ٤ی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی سنە بپ ١٨ ساڵ کەم کرایەوە و هەمان ساڵ حوکمی ئازادی ناوبراو لەلایەن دادگای سنەوە دەرکرا، بەڵام، ئیدارەی ئیتلاءات ڕیگری لەئازادی ناوبراو کرد و لەوکاتەوە هەر لە بەندیخانە ئورمیە ڕاگیراوە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لەمافی مرەخەسی بێبەش بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە