سەقز.. بە هۆی تەقینەوەی مینەوە سەربازێکی کورد لاقێکی لە دەست دا

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز، سەربازێکی کوردی خەڵکی بیجاڕ لاقێکی پەڕی.

١٠ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٥٤

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز، سەربازێکی کوردی خەڵکی بیجاڕ لاقێکی پەڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ دووشەممە (١٠ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٣٠ ئاوریلی ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە نزیک پایگای گوندی بەستامی سەقز، سەربازێکی خەڵکی بیجاڕ لاقێکی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری سەقز ناسنامەی ئەو سەربازە کوردەی کە لاقی ڕاستی لە دەست داوە ”محەممەد سالاروەندیان“ و تەمەن ٢٠ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە ئاوریلی ٢٠١٧ هەتا ئاوریلی ٢٠١٨ سەرجەم ١٩ سەرباز، ئەفسەر و مین هەڵگری ئێرانی بە هۆی چوونە سەر مین لە ناوجە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە