سەقز؛ ژنێک بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو

ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی مریەم غەفووری، ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاریدا لە بەرزایییەکانی گوندی مێرگە ن

٢٤ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١١:١٣

 

هەنگاو: شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی مریەم غەفووری، ڕۆژی هەینی ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاریدا لە بەرزایییەکانی گوندی مێرگە نەخشینەی سەقز بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە قاچی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، مریەم غەفووری خەڵکی شاری بانە بووە قاچی بە سەختی بریندار بووە.

ئەم ژنە گەنجە بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی شاری تەورێز کراوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧٠١ دا لانی کەم ٥٠ کەس لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ئورمیە بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە ٤ کەسیان ژن بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە