سەقز/ دوو بەندکراو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

هەنگاو: دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانە ڕێگری دەکەن لە.

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١١:٠٦


هەنگاو: دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانە ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوونو بەرپرسانی بەندیخانە نەک هەر مافی مرەخەسییان پێ نادەن، بەڵکوو ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە.


هەتا ئێستا ناسنامەی یەکێک لە وبەندکراوانە بە ناوی ”عێزەت ڕەحیمی“ خەڵکی بانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠(٢٧ی ماورسی ٢٠٢٠)، نزیەکی ٧٠ بەندکراو لە بەندی ١ و ٢ی بەندیخانەی سەقز بە نیشانەی نەبوونی ئیمکاناتی تەندروستی و دژایەتی بەرپرسانی بەندیخانە لەگەڵ وەرگرتنی مافی مرەخەسی، ڕاپەڕین و لە بەندیخانە هەڵاتن.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە