سەقز/ کچێکی ١٧ ساڵە بە هۆی هەژاری خۆی کوشت

هەنگاو: کچێکی میر منداڵی خەڵکی سەقز کە بڕیار بوو حەفتەی داهاتوو ژیانی هاوبەش پێکبێنێت بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٨:٥٨

 

هەنگاو: کچێکی میر منداڵی خەڵکی سەقز کە بڕیار بوو حەفتەی داهاتوو ژیانی هاوبەش پێکبێنێت بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٣ی مەی ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی ”قەبەغڵوو“ سەر بە شاری سەقز بە ناوی ”موفیدە حەسەن نژاد“ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە ١٧ ساڵەیە بڕیار بووە کە حەفتەی داهاتوو ژیانی هاوبەش پێک بێنێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی خـێزانەکەی هەژار و دەستکورت بوون و توانایی دابین کردنی ناوجیازییان نەبووە، خۆی هەڵواسیوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کچی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی جوانڕۆ، پاوە، شنۆ، هەلیلان، سەقز و بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە