سەلیم شەریفی لە شنۆ دەستبەسەر کرا و ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارەش گەیشتە ١٤ کەس

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٠:٠٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١ی فێوریەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی ”سەلیم شەریفی“ و دەستبەسەریان کردووە.

سەلیم شەریفی دانیشتووی گوندی ”قرۆشاوێ“ بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی سەلیم شەریفی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ڕوون نییە.

بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە و بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە