سەپاندنی حوکمی ٤ ساڵ بەندکران بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە دوو ساڵ پێش دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و لەماوەی
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە دوو ساڵ پێش دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ی خاکەلیوەی ٢٧١٢٠ (٣٠ی مارسی ٢٠٢٠)، بەندکراوێک بە ناوی ”ڕەحیم حەسەن مەحاڵی“ ناسراو بە حەسەن ماشکانی تەمەن ٥٥ ساڵ کە ١٤ ڕۆژ بوو لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بۆ بەندی ٣ی ئەو بەندیخانەیە گوازراوەتەوە.
ناوبراو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٤ ساڵ بەندکران کە بەسەری دا سەپاوە، کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو خۆی بە بەندیخانە ناساندووە.
ڕەحیم حەسەن مەحاڵی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلیوەی ٢٧١٨ ( ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی پیرانشاری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بە تۆمەتی ”سیخوڕی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان“ حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و ئەو حوکمە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.