سەکینە پەروانە بۆ بەندیخانەی قوچان گوازرایەوە

هەنگاو: سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیرابوو، بۆ بۆندیخانەی ناوەندیی قوچان گوازراوەتەوە.

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٢٣:٥٢

 

هەنگاو: سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیرابوو، بۆ بۆندیخانەی ناوەندیی قوچان گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ماوەی پێنج ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی تێپەڕ ەکەرد، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی قوچان لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوەی گوازراوەتەوە.

سەکینە پەروانە تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩(٧ی فێوریەی ٢٠٢٠) لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین تاران ڕاگیرابوو.
 
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٧ی مەی ٢٠٢٠) لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تارانەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکران و بێبەری کردن لە ئەندامیەتی رێکخراوە سیاسیەکان بۆ ماوەی دوو ساڵی بەسەردا سەپێندراوە.

سەکینە پەروانە لەوکاتەوە دەستبەسەر کراوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان، سنە، تاران، بەندیخانەی ئێڤین و قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە و لەو ماوەیەدا چەندین جار مانی لەخواردن گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە