سەکینە پەروانە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی خوراسانی رەزەوی کە زستانی ساڵی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێ

٥ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٢٠


هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی خوراسانی رەزەوی کە زستانی ساڵی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٧ی مەی ٢٠٢٠)، سەکینە پەروانە بەندکراوی سیاسی خەڵکی پارێزگای خۆراسانی رەزەوی، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تارانەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکران و بێبەری کردن لە ئەندامیەتی رێکخراوە سیاسیەکان بۆ ماوەی دوو ساڵی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە و دێموکرات بە ئامانجی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات بە سەر سەکینەدا سەپێندراوە و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا دەتوانرێ داوای پێداچوونەوەی ئەو حوکمە بکات.


سەکینە پەروانە تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩(٧ی فێوریەی ٢٠٢٠) لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین تاران ڕاگیرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە کوردە بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کورستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر و سەرەڕایی کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان، بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە کە بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی دابین بکات، تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە.


پەیام درەفشانی پارێزەری ناوبراو لە تویتێکدا نووسیویە کە “سەکینە پەروانە لە شاری هەولێر سەردانی کونسولگەری ئێرانی کردووە و داوای کردووە کە بگەڕێتەوە بۆ ئێران”.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە