سەید ئەحمەد سەبری بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی پیرانشار دوای سێ مانگ دەستبەسەکران لە ئورمیە، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٩:٥٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی پیرانشار دوای سێ مانگ دەستبەسەکران لە ئورمیە، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، سەید ئەحمەد سەبری خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار دوای سێ مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئەلمەهدی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە و تەواوبوونی لێپرسینەوەکان، بۆ بەندیخانەی ناوەنیی نەغەدە گوازراوەتەوە.

 

ئەو  هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەستبەسەر و ماڵەکەشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێنرابوو.


جێگای ئاماژەیە کە سەید ئەحمەد سەبری ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١ی مارسی ٢٠٢٠)، هاوڕێ لەگەڵ باوکی و چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا حەسەن زادە، محەمەد ئیبراهیم زادە، سەلام بازرگانی و محەمەد ڕەسووڵ ئەلیاسی دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە