شادمان بەنی بەشەر بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: شادمان بەنی بەشەر، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چلچەمە” بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبە

٢٠ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٦:١٩

 

هەنگاو: شادمان بەنی بەشەر، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چلچەمە” بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی رەزبەری ٢٧٢٠ (١١ی ئۆکتۆبر ٢٠٢٠)، شادمان بەنی بەشەر چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای ئەوەی خۆی بە لقی چواری جێبەجێ کردنی حوکمەکانی شاری سنە ناساندووە دەستبەسەر و دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٦ مانگ بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

شادمان بەنی بەشەر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەو چالاکە مەدەنیە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە سەرۆکایەتی داددوەر سەعیدیەوە بە تۆمەتی “پرۆپاگەندە دژی نیزام” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ مانگ کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە