شارام سەفەری دوای بانگ کران بۆ دادگا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو دوای بڵاو کردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە پەتای کۆرۆنا بانگی دادگای ئەو شارە کرا.

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٧:٥٣


هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو دوای بڵاو کردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە پەتای کۆرۆنا بانگی دادگای ئەو شارە کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، شارام سەفەری، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بانک کراوە بۆ دادگای شۆڕشی ئەو شارە و دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٦٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرپێڵی زەهاو لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، شارام سەفەری لەلایەن زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای کرماشانەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ئاماری تووشبوان بە پەتای کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بانگ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە