شاکر بێهرووزی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە کۆتایی سالێ ٢٧١٨ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئە

٩ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٠٩:١٦


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە کۆتایی سالێ ٢٧١٨ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەمڕۆ دیسان دادگایی دەکرێتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٩، بەندکراوێکی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوی “شاکر بێهرووزی” لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر “شەیخلوو” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەر ناوبراو دا سەپاوە و لە کاتی دانیشتنی دادگا لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بووە.


شاکر بێهرووزی کە ماوەی ٧ مانگ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە، دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (١٢ی مارسی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کراوە.


شاکر (فەرهاد) بێهرووزی،مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی چەند ڕۆژ گوازرابوویەوە بەندیخانەی ئورمیە و دواتر سەرلەنوێ بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیتلاعات گوازرابوویەوە و سەرەتای ساڵی ٢٧٢٠ گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.


یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی بێهرووزی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، شاکر ماوەی یەک ساڵ و ٩ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ئیداریە ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجە بووە هەتا دان بە تیرۆر کردنی ئەندامێکی ئیدارەی ئیتلاعات بنێت.


مامل محەمەدی کە ئەندامی سپای پاسداران بوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ ( ١٣ی مارسی ٢٠١٨) لە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە بە دەستی گرووپێکی نەناسراو کوژرا کە دواتر گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس، کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، بەرپرسیاتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.


ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە ٩ی خاکەلیوە، شاکر باقی لە سەر کەیسی تیرۆری ئەو ئەندامەی سپای پاسداران لە دادگای سەربازی ئورمیە دادگایی دەکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە