شلێر ڕەسووڵی ئەو ژنەی کە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە دەستدرێژی خۆی لە دەلاقەی ماڵێک فڕێ دایەوە خوارەوە، گیانی لەدەستدا

شلێر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ کە مەبەستی دەربازبوون لە دەستدرێژی کەسێک خۆی لە دەلاقەی خانوویەک فڕی دایەوە خوارە و چووە کۆما، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەرمانان

١٧ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٢:٣٠


هەنگاو: پێنجشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢

شلێر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ کە مەبەستی دەربازبوون لە دەستدرێژی کەسێک خۆی لە دەلاقەی خانوویەک فڕی دایەوە خوارە و چووە کۆما، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) دوای ٦ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سنە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شلێر ڕەسووڵی کاتژمێری ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن (گ.ق)  بە بیانوو نەخۆش بوونی هاوژینەکەی و یارمەتیدانی چووەتە ماڵیان. بەڵام کاتێک شلێر دەچێتە ماڵی ناوبراو دەبینێت کە هاوژینەکەی لە ماڵ نییە و دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەری. هەر بۆیەش شلێر خۆی لە دەلاقەی نهۆمی دووەمەوە بیناکەوە فڕێ دەداتە خوارەوە.

شلێر ڕەسووڵی خەڵکی گوندی چەشمیەری سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان و هاوسەرەکەی لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بووە. جێگای وتنە کە شلێر دایکی دوو منداڵیش بووە.
جێگای ئاماژەیە کە (گ.ق) هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستاش دەستبەسەرە.

سەرچاوەکانی هەنگاو بە پشتبەستن بە قسەی خەڵکی مەریوان ڕایانگەیاندووە کە (گ.ق) لە ساڵانی ڕابردوودا هاوکاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران کردووە و پەیوەندی هەبووە لەگەڵیان و چەندین جاریش بە هۆی دزی، دەمەقاڵێ، چەقۆ کێشان و... دەستبەسەر و هەر بە هۆی ئەو پەیوەندییانەوە خێرا ئازاد کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان ژمارەیەک لە چالاکانی ژن لە مەریوان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی ئاسایش بۆ ژنان لە ناو کۆمەڵگادا لە پێش دادگای ئەو شارە کۆبوونەوە
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە