شنۆ؛ کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:٤٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ بە ناوی ئەفشار دەربازی لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشار دەربازی لە کاتێکدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاو نرابوو و ویستوویەتی خۆی دەرباز بکات، تووشی ڕاوەستانی دڵ بووە.

تەرمی ئەفشار دەربازی کە خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی «هێق» سەر بە شاری شنۆیە، ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری نەغەدە کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە