شنۆ/ تەمێ کردنی قوتابییەک و شکانی سەری لەلایەن مامۆستایەکەوە

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی شاری شنۆ منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵانی بە کەرەستەیەکی قورس و سەخت داوەتە بەر لێدان و سەری تووشی شکان بووە.

١٦ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٢٣:٠٠

 

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی شاری شنۆ منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵانی بە کەرەستەیەکی قورس و سەخت داوەتە بەر لێدان و سەری تووشی شکان بووە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٥ی ئەپریلی ٢٠٢٢) قوتابییەکەی سەرەتایی بە ناوی عیرفان کەریمیان تەمەن ١٢ ساڵ لەلایەن مامۆستاکەیەوە دراوەتە بەر لێدان و بە کەرەستەیەکی قورس و سەخت سەری شکاوە.

فارووق کەریمییان باوکی عیرفان لەو بارەوە ڕاگەیاندووە کە عیرفان لە قوتابخانەی «حیکمەت» سەرقاڵی خوێندنە و بە هۆی ئەم لێدانەوە سەری شەش تەقەڵی لێدراوە.

بە پێی مادەی ٧٧ی پەیڕەوی قوتابخانەکان لە ئێراندا، هەر شێوازێک لە تەمبێ کردنی منداڵان وەکوو بێ ڕێزی، لێدان و پێدانی پرۆڤەی زۆر سەخت ڕێگەپێدراو نییە و بەپێی یاسا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
هەر بەم پێیە فارووق کەریمییان باوکی عیرفان بە تۆمارکردنی سکاڵا لە مامۆستاکە داوای کردووە بەرپرسی گشتی پەروەردەی پارێزگا لەم بابەتە بکۆڵێتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە