شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

٢٧ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٠:٤٣

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سەرجەم سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار ڕایگەیاند کە، ئەو شەش کەسە بە ناوەکانی خدر قادری ئازەر، محەمەد قادری ئازەر (کوڕی خدر)، عەلی بایزیدپوور (جۆڵا)، شەفیع محەمەدنژاد، ئیسماعیل محەمەدپوور (حاجی عەبدوڵڵا) و هاشم مورادی بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دادگایی و هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی بایزدیپوور تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شیناوێ بە شێوەی غیابی (به بێ بەشداری خۆی) دادگایی و سزای بەسەردا سەپاوە.

ئەو شەش کەسە کۆتایی خەزەڵوەری ئەمساڵ (نوامبری ٢٠٢٠) لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر  و پاش نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە