شەش گریلای پژاک لە کامیاران کەوتنە بۆسەی سپا و گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: شەش گریلای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە دەورووبەری شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە کەوتنە بۆسەیەکی هێزەکانی سپای پاسداران و گیانیان لە دەست دا.

١٧ خەرمانان ٢٧١٨، ١٨:٢٦

 

هەنگاو: شەش گریلای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە دەورووبەری شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە کەوتنە بۆسەیەکی هێزەکانی سپای پاسداران و گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (١٦ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٧ی سێپتامبری ٢٠١٨)، گرووپێکی گریلاکانی پژاک لە ناوچەی ”پیرباخ“ی کامیاران کەووتەنەتە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا ٦ گریلا گیانیان لە دەست داوە.

ڕۆژی ڕابردوو ناوەندی حەمزەی سپای پاسداران هەواڵی گیان لە دەست دانی ٦ گریلای ڕاگەیاندبوو، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە شوێنی تێکهەڵچوونەکە نەکردبوو.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە تەرمی ئەو ٦ گریلایە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بۆ سنە گوازراوەتەوە.

هەتا ئێستا پژاک هیچ کاردانەوەیەکی بە نیسبەت ئەو هەواڵە نیشان نەداوە، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە پژاک ئەو هەواڵەی بۆ هەنگاو پشتڕاست کردوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە