شەشەمین هاووڵاتی لە بۆکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە بۆکان شەشەمین هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٩:٤٢

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە بۆکان شەشەمین هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١(٢٩ی جولای ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە بۆکان هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ڕەحیم خانی ئەو شارەیان بە ناوی “چیا ئاقابەیگ پوور” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چیا ئاقابەیگ پوور بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان و بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەر کراون.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی دیکەی بە ناوەکانی ئەنوەر مەلەکی، کەماڵ عەباسی وەند، کەژاڵ ئەمینی، شەمزین محەمەدی و عەزیمە ناسری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە