شەعبان محەممەدی مامۆستای دەستبەسەرکراوی مەریوانی ئازاد کرا

٥ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٩:٢١

 

هەنگاو: شەعبان محەممەدی ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان_مەریوان پاش ٢٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٤ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، شەعبان محەممەدی تەمەن ٤٧ ساڵ و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان _مەریوان، دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی محەممەدی، ئەم مامۆستایە لەم ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

ناوبراو کە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیرابوو، ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەفتەیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان گوازرابووەوە.

شەعبان محەممەدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان _مەریوان ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢١)، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کرابوو.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئەمنییەکان وێرای دەستبەسەر کردنی شەعبان محەممەدی دەستیان بە سەر ئامێری مۆبایلی خۆی و هاوژینەکەیدا گرتووە.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە