شەهرام کازمیان حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٢٠ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٣:٢٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢ی مارسی ٢٠٢٠)، شەهرام کازمیان، چالاکی مەدەنی خەڵکی ئورمیە لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”عەلی شەیخلوو“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت بە سەر شەهرام کازمیان سەپێندراوە و ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ڕەشەممە (١٠ مارس) لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیەوە بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

شەهرام کازمیان ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانبار (٦ی ژانویە) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و پاش٢٦ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە دادگایی و دواتر بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە