شەڕ و تێکهەڵچوون لە چالدێران هاتە ئاراوە و سێ ئەندامی سپای پاسداران کوژران

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە، دوو

١١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٨:٢٢

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە، سێ ئەندامی سپای پاسداران کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (١١ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢ی ژوئیەی ٢٠١٩)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە بەرزاییەکانی چالدێران هاتووەتە ئاراوە و سێ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون.

بنکەی حەمزەی هێزە ویشکاییەکانی سپای پاسداران لەوبارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و کوژرانی سێ ئەندامی سپای پاسدارانی پشتڕاست کردووەتەوە. لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیەندراوەدا باس لە کوژرانی دوو ئەندامی لایەنی بەرانبەر کە ئاماژە بە ناوەکەی نەدراوە، کراوە. 

سەرچاوە خۆجێیەکان بە هەنگاویان ڕاگەیاندووە کە ئەو تێکهەڵچوونە لە نێوان سپای پاسداران و گریلاکانی حیزبی کرێکارانی کوردستان ڕووی داوە، بەڵام میدیاکانی نزیک لەو حیزبە کاردانەوەیەکیان بە نیسبەت ئەو هەواڵە نەبووە و نە پشتڕاستیان کردووە و نە بە درۆیان خستووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە