شەڕێکی چەکداری لە چالدێران هاتە ئاراوە و پاسدارێک کوژرا

هەنگاو: شەڕێکی چەکداری لە سنوورەکانی شاری چالدێران لە پارێزگای ئورمیە هاتە ئاراوە و لانیکەم پاسدارێک کوژراوە.

٧ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢١:١٣

 

هەنگاو: شەڕێکی چەکداری لە سنوورەکانی شاری چالدێران لە پارێزگای ئورمیە هاتە ئاراوە و لانیکەم پاسدارێک کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٧ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٨ی مەی ٢٠١٩)، لە بەرزاییەکانی گوندی سەگرای چالدێران سەر بە شاری خۆی شەڕێکی چەکداری لەنێوان حیزبێکی کوردستانی و هێزکانی سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتوون، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا پاسدارێک بە ناوی ”ئیبراهیم ئاخوندزادە“ کوژراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزبێک بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی ئێرانیش هیچ هەواڵێکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە