عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کورد لێوەکانی دووریەتەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی مانی لە خواردن گرت.

١٣ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٣:٢٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی مانی لە خواردن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ١٠ مانگ ڕاگیرانی لە بەندیخانە بە بێ ئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە، لێوەکانی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.

عادڵ موکەڕەم تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئورمیە، کۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردو لە سنووری شاری خۆی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی لەژێر لێپرسینەوە بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی ئەو خۆی و  دواجار بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

دانیشتنی دادگای عادڵ موکەڕەم مانگێک پێش ئێستا لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بەڕێوەچوو و تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی و چوونە دەرەوەی نایاسایی لە وڵات“ خراوەتە پاڵ ناوبراو.
جێگای ئاماژەیە کە عادڵ موکەڕەم پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و سەرەتای هاوینی ٢٧١٩ (٢٠١٩) چووەتە وڵاتی تورکیا و داوای پەنابەری کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە