عادڵ موکەڕەم دوای مانگرتن لە خواردن بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ دووهەمجار مانی لە خواردن گرت و بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە. ناوبراو

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٦:٣١

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ دووهەمجار مانی لە خواردن گرت و بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە. ناوبراو دوو حەوتوو پێش ئێستاش بۆ سێ ڕۆژ لێوەکانی دووریبووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە نامەی ئاگادار کردنەوە بە نیسبەت دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردنی خۆی ڕادەستی دەفتەری ئەفسەر نیگابانی کردووە و لەوێش مانی گرتووە کە دوای چەند کاتژمێر هێزە ئەمنییەکان گواستوویانەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە.

عادڵ موکەڕەم  ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ١٠ مانگ ڕاگیرانی لە بەندیخانە بە بێ ئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە، لێوەکانی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتبوو کە دوای ٣ ڕۆژ و بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە لەسەر جێبەجێ کردنی داواکارییەانی، مانگرتنەکەی خۆی شکاندبوو.


عادڵ موکەڕەم تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئورمیە، کۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردو لە سنووری شاری خۆی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی لەژێر لێپرسینەوە بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی ئەو خۆی و  دواجار بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.
 

دانیشتنی دادگای عادڵ موکەڕەم مانگێک پێش ئێستا لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بەڕێوەچوو و تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی و چوونە دەرەوەی نایاسایی لە وڵات“ خراوەتە پاڵ ناوبراو.
 

جێگای ئاماژەیە کە عادڵ موکەڕەم پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و سەرەتای هاوینی ٢٧١٩ (٢٠١٩) چووەتە وڵاتی تورکیا و داوای پەنابەری کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە