عوسمان ڕەزایی مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە ئازاد کرا

عوسمان ڕەزایی مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای ٤ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٩:٤٠


هەنگاو: یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

عوسمان ڕەزایی مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای ٤ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان پێنج کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی دیواندەرە بە ناوەکانی ئومێد شا محەممەدی، عوسمان ڕەزایی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

هەنگاو زانیویەتی کە چوار مامۆستای دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون و ئەمڕۆ یەکشەممە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبووە.

لە ڕاپۆرتەکانی پێشووتری هەنگاو هاتووە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم پێنج کەسە و وێڕای لێدان و بێ ڕێزی کردن پێیان ماڵەکانیانیان پشکنیوە و تەنانەت لە ژنی دوو کەس لەو مامۆستایانەیان داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە