عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری کورد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری و ناسراوی خەڵکی سەقز بۆ چەندەمین جار لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەستبەسەر کرا.

٢٨ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٢٢:٢٦

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری و ناسراوی خەڵکی سەقز بۆ چەندەمین جار لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز عوسمان ئیسماعیلی چالاکی ناسراوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عوسمان ئیسمائیلی لە پیش ماڵی خۆیان و لەلایەن زیاتر لە دە کەس لە هێزە ئەمنیەکانەوە بە بێ ۆیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ عوسمان ئیسمائیلی و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە کوردە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە