عەتا ڕەحمانزاده بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

١ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٤:٥٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، عەتا ڕەحمانزاده ناسراو بە شەماڵ سەقـزی خەڵکی شاری سەقز بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١١ مانگ بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند و دەستبەسەر کرا.

ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢١ی ژانویە ٢٠٢١) دوای ئەوەی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەنگ و ڕەنگی ئێران لە گۆڕەپانی هەڵۆی شاری سەقز بە جلی کوردییەوە دەرکەوتبوو، دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.

عەتا ڕەحمانزاده دواجار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” سزای ١١ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەم سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە وەک خۆی پشتڕاستکرایەوە.

بەپێی کۆپییەکی دادنامەی عەتا ڕحمانزاده کە دەست هەنگاو کەوتووە، ئەم چالاکە کوردە بە تۆمەتی “پۆشینی جلی کوردی لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات و بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی” ئەم سزایە بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە کە ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات ٢٥ی گەلاوێژە نەک ٢ی ڕێبەندان.

جێگای ئاماژەیە کە، دوای بێ ڕێزی پێشکەشکاری کەناڵی دوی دەنگ و ڕەنگی ئێران بە جلی کورد، ا ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک داوایان لە خەڵک کردبوو بۆ ئیدانە کردنی بێڕێزیی بێژەرێکی کاناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران بە جلوبەرگی کوردی، ڕۆژی دووی ڕێبەندان بە جلی کوردییەوە لە شوێنە گشتییەکان ئامادە بن.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ساڵی ٢٧٢٩ش پاش ئەوەی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی" و "پشتیوانی کردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان"، سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و لە بەند کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە