عەلی ساڵحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

عەلی ساڵحی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢لە لایەن هێزەکانی ئیدار

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٩:٠٨

 

هەنگاو: یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

عەلی ساڵحی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، عەلی ساڵحی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی نایسەری سنە بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

جێگای باسە کە هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵی عەلی ساڵحی دەستیان بە سەر ئامێری مۆبایلەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر کرانی عەلی ساڵحی، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هەروەها و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە