عەلی مورادی بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی سیاسی پێشووی کورد کە چەند ساڵ پێش دوای ئەوەی بەبارمتە ئازاد کرابوو و زێ

١ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٢:٥٤

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی سیاسی پێشووی کورد کە چەند ساڵ پێش دوای ئەوەی بەبارمتە ئازاد کرابوو و زێدی خۆی بەجێهێشتبوو، لەسلێمانی گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ )٢٠ی ژانویەی ٢٠٢٢)، عەلی مورادی چالاکی سیاسی تەمەن ٥٠ ساڵ و بەندکراوی سیاسی پێشوو کە نزیکەی دوو دەیە لە تەمەنی لەبەنیدخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێپەڕاندبوو، لە بینای شوێنی کارەکەی لە شاری سلێمانی گیانی لە دەست دا.

سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لەوبارەوە وتوویە کە ‘ ڕۆژی ێنج شەممە تەرمی کرێکارێک لە بینایەکی نیمەکارە لە گەڕەکی “ڕزگاری” شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە کە بە هۆی سەرماوە ڕەقی بردووەتەوە.

هاوڕێیان و نزیکانی عەلی مورادی لەوبارەوە بە هەنگاویان ڕاگەیاند: “شوێنی ژیانی عەلی مورادی کلە سەرقاڵی کرێکاری بووە هەموو کەرەستە و پێداویستییەکانی بووە و بە ئەگەری زۆر بە هۆی نەخۆشی دڵ گیانی لە دەست دابێت’.

ناوبراو پێشتریش نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و لەو کاتانەش کە لە بەندیخانە بووە چەندین جار بە هۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە تەرمی عەلی مورادی بەمەبەستی توێکاری پزیشکی ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سلێمانی کراوە.

عەلی مورادی خەڵکی سەوڵاوا ساڵی ١٣٧٧ی هەتاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆمەڵە سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دوای تێپەڕاندنی لە بەندیخانەی میناب، ئازاد کرا.

عەلی مورادی بۆ جاری دووهەم ڕۆژی جوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٠٣ )١٨ی فێوریەی ٢٠٠٤) لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شارەکی کانی دینار سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی “موحاریبە” لەرێگای ئەندامەتی لە کۆمەڵە سزای ٣٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی میناب سەر بە پارێزگای بەندەرعەباسی لە باشووری ئێران بە سەردا سەپا.

ئەم بەندکراوە کوردە دوای تێپەڕینی ١٢ ساڵ لە ماوەی بەندکرانەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ بە بارمتە نێردرایە مرەخەسی و هەر ئەو ساڵە زێدەکەی بەجێهیشت و ڕووی لە هەریمی کوردستان کرد.

جێگای ئەماژەیە کە عەلی مورادی ١٤ ساڵ پێشیش لە بەندیخانە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و پزیشکانی پسپۆر ئەوکات وتبوویان کە بەهۆی باری تەندروستی ناوبراو نابێت لە بەندیخانە ڕابگیرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە