عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شاری سنە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٩ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٦:٥٦

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شاری سنە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٩ی مەی ٢٠٢١)، عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدنەی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی ئەڵڵاوەیسی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هۆکاری دەستبەسەر کرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە عەلی ئەڵڵاوەیسی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١٨ (١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە