غەفوور بەرهەم دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

هەنگاو: غفوور بەرهەم، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١١:٥١


هەنگاو: غفوور بەرهەم، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی بانەمەڕی ٢٠٢٠ (٢٠ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، غەفوور بەرهەم، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی پێنج ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

غوفورر بەرهەم مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٧ (٢٠١٧) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلوێن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.


ئەو هاووڵاتیە لە مانگی پووشپەری ٢٧١٨ بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” حوکمی ٥ ساڵ، بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەکی نایاسایی” حوکمی ٥ سڵ و بە تۆمەتی “بەزاندنی سنوور” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە، حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی غەفوور بەرهەم خەڵکی گوندی ئەمیراوای شنۆی وەک خۆی پەسەند کردەوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان پێنج ساڵی دەبێ جێبەجێ بکرێت.
 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە