فاتمە داوەند بە پێبەندی ئەلەکترۆنی ئازاد و لەماڵەکەی خۆی بەندکرا

هەنگاو: فاتمە داوند، چالاکی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپێشاندانەکانی پاییزی دوو ساڵ پێش دەستبەسەر کربوو و سزای

٤ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٣:١١

 

هەنگاو: فاتمە داوند، چالاکی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپێشاندانەکانی پاییزی دوو ساڵ پێش دەستبەسەر کربوو و سزای بەندکران و ئەشکەنجەی بە سەردا سەپابوو، ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فاتمە داوەند، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای تێپەڕاندی ١٤ مانگ لە سزای بەندکرانەکەی کە ٤٥ مانگ بوو، دوای ڕەزامەندی دەزگای دادوەریی بە پێبەندی ئەلەەکترۆنی  لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگار، فاتمە داوەند بە مەرجێک بە پێبەند ئازاد کراوە کە ماوی سزاکەی کە ٣٠ مانگە لە ماڵەوە نەچێتە دەرەوە تەنانەت بۆ کڕین و کاروباری پزیشکیش مافی نیە بچێتە دەرەوە.

فاتمە داوەند سەرەتا رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩( ١٦ی نوامبێری ٢٠١٩) لە کاتێکدا کە بریندار بووبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرایەوە و پاش ٤ مانگ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواترو لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩  (٦ی فێوریەی ٢٠٢٠) لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری بۆکان دادگایی و بە تۆمەتی ”شیواندنی تەکووزی و ئاسایشی کۆمەڵگا“ سزای پێنج مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچی بە سەردا سەپا.

ناوبراو هەروەها لە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٢ی مەی ٢٠٢٠)، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر ”جەواد گوڵامی“ جارێکی دیکە دادگایی کراوە و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی ولات“ سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دوای ملکەچ کردن بۆ بڕیاری دادوەر سزاکەی بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

فاتمە داوەند دواجار ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ناساند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە