فاتیمە داوەند خەڵکی بۆکان حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی بۆکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٢:٤٥


هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی بۆکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، "فاتیمە داوەند"، چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان، لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد غوڵامی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.


ناوبراو بە تۆمەتی " بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران" حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار فاتیمە داوەند دەبێ تا مانگێکی دیکە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەشی جێبەجکردنی حوکمەکان بناسێنێ.

فاتیمە داوەند، چالاکی مەدەنی لە شاری بۆکان، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩( ١٦ی نوامبێری ٢٠١٩) لە کاتێکدا کە بریندار بووبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.


ناوبراو پاش دوو مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە گوازرابوویەوە و هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا بە بارمتەی یەک میلیارد  تمەنی بە شیوەی کاتی و تا کاتی دادگاییکرانی ئازاد کرابوو.


فاتیمە داوەند چەندرۆژ پاش دەستبەسەرکران لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێران ناچار بوو بێتە سەر تی ڤی و دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگرت و لە هەواڵەکانی ٢٠:٣٠ کاناڵی دووی دەنگو رەنگی کۆماری ئیسلامی دانپێدانانەکانی بڵاو کرایەوە. 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە