فاتمە کەریمی خەڵکی ئابدانان سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: کچێکی خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام کە پێشتر لە سنووری بانە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٧:٢٤

 

هەنگاو: کچێکی خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام کە پێشتر لە سنووری بانە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فاتمە کەریمی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ئابدانان، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١) و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە بێ بەشداری خۆی بە سەر ناوبراودا سەپاوە. فاتمە کەریمی تانەی لەو بڕیارەی دادگا داوە.

فاتمە کەریمی خەڵکی ئابدانان پێشتر بۆ ماوەی چەند مانگ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و  مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ دوای جیابوونەوە لەو حیزبە لە سنووری بانەوە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کردبوو و پاش چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە