فارۆق شاروێرانی بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی کرمان گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە زستانی ساڵی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرمان دوور خرابوویەوە، ڕەوانەی قەرەنتینەی ئەو بەندیخانەیە کراوە.

٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٧:٠٩

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە زستانی ساڵی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرمان دوور خرابوویەوە، ڕەوانەی قەرەنتینەی ئەو بەندیخانەیە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٩)، فارۆق شاروێرانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ بە هۆکارێکی نادیار لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرمانەوە بۆ قەرەنتینەی ئەو بەندیخانەیە گوازراوەتوە.

فارۆق شاروێرانی و تاهیر دەروێشی ڕۆژی دووشەممە (٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٧/ ٢٢ی ژانویەی ٢٠١٨)، لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی کرمان دوور خرابوونەوە.

ئەو دوو بەندکراوە لەگەڵ ئەمیر پەیغامی، ڕۆژی سێشەممە (١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٥ی دێسامبری ٢٠١٨) بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی حوکمی بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی کرمانیان بە سەردا سەپابوو.

بە پێی ئەو حوکمە، تاهیر ٧ ساڵ و ئەمیر و فارۆق هەر کامەیان ٤ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری کرمانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەو سێ هاووڵاتییە مانگی جۆزەردانی ٢٧١٦ (٢٠١٦) بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە