فارۆق نیک پەی و محەمەد نیک پەی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان گوازرانەوە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان کە ١٠ رۆژ پێش لە سنە دەستەبسەر کرابوون، بۆ د

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٨:٤٥

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان کە ١٠ رۆژ پێش لە سنە دەستەبسەر کرابوون، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٦ی دێسامبری ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شارەدێی نێ بە ناوەکانی محەممەد نیک پەی و فارووق نیک پەی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدتلاعاتی مەریوان گوازراونەتەوە.

فارووق نیک پەی و محەمەد نیک پەی کە کوڕەمامی یەکترین ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی سەرماوەز (٩ی دێسامبر) لە ملەی سەلەواتاوای سنە بە بێ پیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.

فارووق نیکپی و محەممەد هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە