فریشتە حوسێنی چالاکی ژنی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کرا

چالاکێکی ژنی خەڵکی بۆکان بە ناوی فریشتە حوسێنی کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانە گوازرابوویەوە

١٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٦:٥٦


هەنگاو: شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢

چالاکێکی ژنی خەڵکی بۆکان بە ناوی فریشتە حوسێنی کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانە گوازرابوویەوە، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فریشتە حوسێنی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان (٣٩ی ئاگۆست) لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە و ڕۆژی ڕابردوو براوەتە بەندی ژنان.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە فریشتە حوسێنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.


ڕێکەوتی دەستبەسەرکردنی فریشتە حوسێنی چالاکی ژنی خەڵکی بۆکان هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە