فواد قەدیمی یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکانی دیواندەرە گیانی لەدەستدا

فواد قەدیمی هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە کە لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو

٣٠ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٠:٢٩


هەنگاو: چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢

فواد قەدیمی هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە کە لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، دوای سی ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فواد قەدیمی کە لە بەشی سکەوە پێکرابوو لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی کەوسەر لەکۆما بووە.

جێگای ئاماژەیە کە فواد قەدمی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتیی خەڵکی دیواندەرە بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار کرابوو. هەر ئەو ڕۆژە هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دیواندەرە بەناوی موحسین محەممەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ناڕەزایەتییەکانی سێ ڕۆژی ڕابردووی کوردستان لانی کەم ٦ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی دیواندەره (حاڵەت)، ئورمیە، پیرانشار، دێولان و سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە