فەرانەک جەمشیدی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: فەرانەک جەمشیدی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرا.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٥:٠٠

 

هەنگاو: فەرانەک جەمشیدی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)،  فەرانەک جەمشیدی، ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕیوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ، فەرانەک جەمشیدی ڕۆژانە لە ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و شەوانەش دەبرێتەوە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (ناسراو بە بەندیخانەی ژنانی سنە). تحمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات“ و ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“ خراوەتە پاڵ ئەو چالاکە ژینگەپارێزە.

فەرانەک جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)،لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە