فەردین مەلوودی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر لە شەامەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە درابووە بەر لێدان و کوتان و دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٩:٥٣


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر لە شەامەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە درابووە بەر لێدان و کوتان و دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فەردین مەلوودی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە ڕؤژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دەستبەسەر کرابوو، پاش دە ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات فەردین مەلوودییان لە ناو شەقام دەستبەسەر کردووە و لەپێش چاوی خەڵک لێیان داوە و بێ ڕێزییان پێ کردووە.


فەردین مەلوودی، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٥ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، لەلایەن لقی یەکەم دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”سەعیدی“ بە تۆمەتی ”هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


ناوبراو پێشتر بۆ ماوەی چەند مانگ ئەندامی ئەو حیزبە بووە و دوای جیابوونەوە بۆ شاری سنە گەڕاوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە