فەرانەک جەمشیدی دەستەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەند

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٨:٥٢

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، فەرانەک جەمشیدی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە دوای بانگ کران بۆ لقی ٤ی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی (ناوەندی چاکسازی و پەروەردە)ی ئەو شارە کرا.

فەرانەک جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای چوار مانگ و نیو بەندکران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی، ئازاد کرابوو.

ئەم چالاکە کوردە مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (فێوریەی ٢٠٢١) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو سزایە لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ١ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە